الملخص:له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی زیاتر دابه‌زی و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 154 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 750 دینار.

له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی زیاتر دابه‌زی و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 154 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 750 دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، هه‌ر 100 دۆلارێك به 154 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، بۆ كڕینیش له نوسینگه‌كان 100 دۆلار به 154 هه‌زار و 350 دینار ده‌درێته كڕیارانی دۆلار.
یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری ئابوری، یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی شاندی بانكی ناوه‌ندی له ئیمارات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 155 هه‌زار و 750 دینار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 150 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی هه‌رێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
156,150
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
168,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
195,250=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125,050
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,850=100$
