الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 157 هه‌زار و 250 دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 157 هه‌زار و 250 دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له‌بازاڕه‌كانی ههرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=157,250
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,850=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
168,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,750=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=107,75
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=124,050$

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌م مانگه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی 2023 دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنجشەممە بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت و دوسبه‌ی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه و دارایی و ئابوری دابه‌شده‌كرێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو (16ی 12ی 2023) موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌مانده‌یی به‌رگری فریاكه‌تن دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، به دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خانه‌نشینی پێشمه‌رگه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنرێت.
