الملخص:ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 19ی مانگی رابردو محه‌مه‌د شیاع سودانی بهڵێنیدا تاوه‌كو 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ گوژمه‌ی سێیه‌می 700 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و ده‌شڵێت، "

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 19ی مانگی رابردو محه‌مه‌د شیاع سودانی بهڵێنیدا تاوه‌كو 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ گوژمه‌ی سێیه‌می 700 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و ده‌شڵێت،
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له‌لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له 19ی مانگی رابردو پرسیارم ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كرد سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ناردنی گوژمه‌ی سێیه‌می 700 ملیار دیناره‌كه، ناوبراو پێی ڕاگه‌یاندین، ده‌ستی به‌رێكاره‌كان كردوه و پێش 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12) پاره‌كه ده‌گاته هه‌رێم.
ره‌نگه رێكاره‌كان ته‌واو نه‌كرابن بۆیه تا ئێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتوه
وتیشی، “ره‌نگه رێكاره‌كان ته‌واو نه‌كرابن بۆیه تا ئێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتوه، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه به‌دواداچون ده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سودانی كاتێك بهڵێنیدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاماده‌ی بون، “له‌و بڕوایه‌شدا نیم كه سودانی به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌باته‌سه‌ر”.
رۆژی 19ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023 مه‌ریوان قه‌ره‌نی رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێی ڕاگه‌یاندوه، “لایەنەكانی راسپاردوە و تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، بەشی سێیەمی ئەو 700 ملیار دینارە دەنێرن كە پێشتر بڕیاری ناردنیان داب‌و”.
