الملخص:ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویستییه‌كی گرنگ هه‌یه بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌به‌ته‌ی دراوه بیانییه‌كان له عێراق، به‌جۆرێك ته‌نها پشت به دۆلاری ئه‌مریكی نه‌به‌سترێت له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا و به‌جۆرێك دۆلار پشتگوێبخرێت.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویستییه‌كی گرنگ هه‌یه بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌به‌ته‌ی دراوه بیانییه‌كان له عێراق، به‌جۆرێك ته‌نها پشت به دۆلاری ئه‌مریكی نه‌به‌سترێت له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا و به‌جۆرێك دۆلار پشتگوێبخرێت.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته سه‌به‌ته‌ی دراوه بیانییه‌كان له عێراق هه‌مه‌چه‌شن بێت و پشت به دۆلار نه‌به‌سترێت له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا، چ ده‌ره‌كی بێت یان ته‌نانه‌ت ناوخۆش، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئابوری عێراقدا.
زه‌مینه‌ی ئابوری عێراق ئاماده‌یه بۆ به‌هێزكردنی بانكه‌كان به دراوی جۆراوجۆری بیانی كه سنوردار نه‌كرێت به دۆلاری ئه‌مریكی
وتیشی، “زه‌مینه‌ی ئابوری عێراق ئاماده‌یه بۆ به‌هێزكردنی بانكه‌كان به دراوی جۆراوجۆری بیانی كه سنوردار نه‌كرێت به دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دراوییه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه، له ڕۆژانی داهاتوش ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان جۆراوجۆر ده‌بن له ڕێگه‌ی درهه‌می ئیماراتی و یوانی چینی و دراوه‌كانی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلار و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی”.
شه‌ممه‌ی ڕابردو (11ی تشرینی دوه‌می 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی عێراق له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكی له ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجامداوه بۆ تاوتوێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردن.
ڕێككه‌وتنی نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكایان ئاشكرا كردبو له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له ئیمارات بۆ زیادكردنی بانكی نوێ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانس و گواستنه‌وه‌ی دراویان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه به 10 بانك له‌بری پێنج بانك زیاد ده‌كرێن و باڵانسهكانیان به دۆلار پێشوه‌خته زیاد ده‌كرێت، جگه له به‌هێزكردنی ژماره‌یه‌ك بانك به یوانی چینی، درهه‌می ئیماراتی، ڕوپیه‌ی هیندی كه ڕێگه ده‌دات بازرگانی ده‌ره‌كی به ئاسانی به‌رز بكرێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌راورد به ئێواره‌ی دوێنێ كه‌مێك به‌رزبوه‌ته‌وه، هاوكات نرخی تمه‌نی ئێران له نزمترین ئاستی خۆیدایه‌تی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 50 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
163,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
174,500=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
199,250=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,050,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$
