الملخص:ناسر كینانی لێكۆڵه‌ری كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له ئیمارات سه‌باره‌ت و رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دۆلار، ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می دۆلار له بازاڕه‌كان و دابه‌زینی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.

زانیاری نوێ له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆلار ئاشكراده‌كرێت
ناسر كینانی لێكۆڵه‌ری كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له ئیمارات سه‌باره‌ت و رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دۆلار، ده‌بێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می دۆلار له بازاڕه‌كان و دابه‌زینی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
ناسر كینانی ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له ئیمارات هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ قه‌یرانی دۆلار كه عێراق نزیكه‌ی ساڵێكه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
به‌هێزكردنی باڵانسی به‌شێك له بانكه عێراقییه‌كان به دۆلار ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن (بانكی جه‌ی پی مۆرگان)ه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هێزكردنی باڵانسی به‌شێك له بانكه عێراقییه‌كان به دۆلار ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن (بانكی جه‌ی پی مۆرگان)ه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه كه كه‌میی دۆلار له بانكه‌كان و بازاڕدا چاره‌سه‌ر ده‌كات كه ئه‌مه هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره به‌رامبه‌ر به دینار له‌بازاڕه‌كاندا.
جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار
ناسر كینانی ده‌شڵێت، “پێمانوایه جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ئه‌مریكادا هاتوه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان به درهه‌می ئیماراتی و یوانی چینی، ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا”.
پێشتر ڕاپۆرته‌كان ڕێككه‌وتنی نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكایان ئاشكرا كردبو له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له ئیمارات بۆ زیادكردنی بانكی نوێ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانس و گواستنه‌وه‌ی دراویان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه به 10 بانك له‌بری پێنج بانك زیاد ده‌كرێن و باڵانسهكانیان به دۆلار پێشوه‌خته زیاد ده‌كرێت، جگه له به‌هێزكردنی ژماره‌یه‌ك بانك به یوانی چینی، درهه‌می ئیماراتی، ڕوپیه‌ی هیندی كه ڕێگه ده‌دات بازرگانی ده‌ره‌كی به ئاسانی به‌رز بكرێته‌وه.
