الملخص:ئەمڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوی فه‌رمیه، به‌ڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 164 هەزار و 750 دینار، تمەنی ئێرانیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و به‌های 100 دۆلار بەرامبەرە بە پێنج ملیۆن و 40 هه‌زار تمەن.

ئەمڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوی فه‌رمیه، به‌ڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 164 هەزار و 750 دینار، تمەنی ئێرانیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و به‌های 100 دۆلار بەرامبەرە بە پێنج ملیۆن و 40 هه‌زار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
164,750
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,040,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
173,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
198,750=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=105$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=120$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$

به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌كانی خواست و دابه‌زینی نرخی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ، نرخی نه‌وت به‌ره‌و سێیه‌م دابه‌زینی هه‌فتانه له‌سه‌ریه‌ك ده‌ڕوات، سعودیه، مافیاكان به هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌زانێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به 76.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا نزیكه‌ی 6% دابه‌زی، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 80.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا له‌كاتێكدا دوێنێ پێنجشه‌ممه نرخه‌كان به‌رزبونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه ڕه‌خنه‌كانی له مافیاكان گرت كه بونه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی زیاتر له 13% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی
له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردودا نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی زیاتر له 13% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نیشانه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی خواستی چین و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، هاوكات لێشاوی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه بێ كاریگه‌ری ماوه‌ته‌وه.
پیێر ئهندوران به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پاراستن ئاماژه‌ی به دابینكردنی زیاتر له چاوه‌ڕوانكراو كرد و ئاماژه‌ی به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئه‌مریكا و ئێران كرد وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دابه‌زینی ئه‌م دواییه.
