الملخص:بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 10 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار به هاوڵاتیان راگه‌یاند، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت گه‌شت بكات له‌ڕێگه‌ی لینكێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌توانێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.

بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 10 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار به هاوڵاتیان راگه‌یاند، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت گه‌شت بكات له‌ڕێگه‌ی لینكێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌توانێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ره‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانكه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ڕێكار و مه‌رجه‌كانی خستنه‌گه‌ڕی لینكی پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ته‌واوكرد كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردنی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیاران
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردنی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیاران، به تۆماركردنی زانیاریه‌كانی له لینكی فه‌رمی بانكی ره‌شید، پاشانیش به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ره‌شید بكات و پاره‌كه‌ی به‌دۆلار وه‌ربگرێت.
دوێنێش، بانكی ڕافیده‌ین لینكێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كاراكرد و گه‌شتیاران به‌ر له‌ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیان ده‌توانن بڕی سێ هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.

بانكی ناوه‌ندی عێراق فرۆشی دۆلاری بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند و 198 ملیۆن و 359 هه‌زار و 390 دۆلاری خسته‌ڕو، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دینار له به‌رزیدا مایه‌وه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هه‌زار و 600 دینار.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مڕۆ و 198 ملیۆن و 359 هه‌زار و 390 دۆلاری خسته‌ڕو كه 174 ملیۆن و 79 هه‌زار و 390 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بوه، 24 ملیۆن و 280 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش بوه.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به متمانه و ترس و نیگه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه
جه‌بار گۆران، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به متمانه و ترس و نیگه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و خواستێكی زۆر له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی دۆخی ئه‌منی عێراق و جه‌نگی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌وه، به‌وه‌ش جۆرێك ترس و نیگه‌رانی دروستكردوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ختینه‌ی كه‌میشی هه‌بێت ده‌یگۆڕێت به دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌وه‌ش قورساییه‌كی زۆر له بازاڕه‌كاندا دروستبوه”.
سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به قاچاغ هێشتا هه‌ر ماوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راسته بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی راگه‌یاند، به‌ڵام به‌شێكی جێبه‌جێ نه‌كراون هەروەها سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به قاچاغ هێشتا هه‌ر ماوه، چونكه لۆژیكی نییه هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو بانكه‌كه ته‌نها به كاش 34 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاری فرۆشتوه به‌ڵام به‌شی بازاڕه‌كان ناكات، ئه‌وه‌ش “پێمان ده‌ڵێت لێچونێك هه‌یه و ئه‌و دۆلاره ده‌ڕواته ده‌ره‌وه”.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=161,600
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,125,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2813=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
170,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,0000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=105
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=118.5$
