الملخص:ماڵپه‌ڕی شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی ئاشكراده‌كات و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی شه‌ش رۆژی رابردوی سلێمانی زیاتر له 23 ملیار دینار بوه كه 18 ملیار دیناری نه‌ختینه بوه.

ماڵپه‌ڕی شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی ئاشكراده‌كات و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی شه‌ش رۆژی رابردوی سلێمانی زیاتر له 23 ملیار دینار بوه كه 18 ملیار دیناری نه‌ختینه بوه.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 21-10-2023 تا 27-10-2023، بڕی 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دیناربووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە 18 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە یەك ملیار دینار بە شێوەی چەك و زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی مقاسەیە.
داهات 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دینار بوە
به‌گوێره‌ی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی رۆژانی 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) تاوه‌كو 27ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ 23 ملیار و 466 ملیۆن و 451 هەزار و 914 دینار بوە.
ئه‌و داهاته له سێ به‌ش پێكدێت كه ئه‌وانیش داهاتی نه‌ختینه، چه‌ك و مقاسهن
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، ئه‌و داهاته له سێ به‌ش پێكدێت كه ئه‌وانیش داهاتی نه‌ختینه، چه‌ك و مقاسهن، ته‌نها به‌شی نه‌ختینه بڕی 18 ملیار و 994 ملیۆن و 568 هەزار و 100 دیناره واتە 81%ی كۆی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت، هەروەها به‌شی چه‌ك یەك ملیار و 746 ملیۆن و 333 هەزار و 864 دینار كه ده‌كاته 7%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت، به‌شی مقاسەش، دو ملیار و 725 ملیۆن و 549 هەزار و 950 دینارە و رێژه‌ی 12ی كۆی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو پێكده‌هێنێت.
مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی شه‌فافیه‌تی راگه‌یاند و لهپهیامێكیشدا بڵاویكرده‌وه، “شه‌فافییه‌ت كۆڵه‌كه‌ی دروستبونی متمانه‌ی نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاته، بۆیه له‌پێناو زیاتر چه‌سپاندنیدا، پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین”.
وتیشی، “له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری شه‌فافیه‌ته‌وه، ڕۆژانه و سات به سات سه‌رجه‌م داهاتی نانه‌وتی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به ورده‌كارییه‌وه ده‌خرێته به‌رچاوی هه‌مو هاوڵاتیان”.

ئەمڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوی فه‌رمیه، به‌ڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 161 هەزار و 250 دینار، تمەنی ئێرانیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه و به‌های 100 دۆلار بەرامبەرە بە پێنج ملیۆن و 70 هه‌زار تمەن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=161,250
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,070,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2814=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
170,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,0000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$
