الملخص:به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رزترین ئاستدا جێگیربوه و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هه‌زار و 250 دیناره، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 70 هه‌زار تمه‌ن.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رزترین ئاستدا جێگیربوه و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هه‌زار و 250 دیناره، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 70 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=161,250
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,070,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2814=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
170,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,0000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$

ئەمڕۆ نرخی نەوت گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و دابه‌زی، لەکاتێکدا بازاڕ هەوڵدەدات هاوسەنگی لە نێوان هۆکارە جیاوازەکاندا دروست بکات لە هەمانکاتدا چاودێری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كان پێده‌چێت نرخه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 79 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 0.88%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 89.34 دۆلار، نرخی نه‌وتی تەکساسی ئەمریکیش 75 دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به 84.64 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی نەوت نزیکەی 2% بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی نیگەرانییەکان لەبارەی ململانێکانەوە
دوێنێ چوارشەممە، نرخی نەوت نزیکەی 2% بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی نیگەرانییەکان لەبارەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بو، بەڵام نرخەکان لە ئه‌مڕۆ پێنجشەممەدا ئاڕاستەیەکی ڕونیان نیه، چونکە وەبەرهێنەران بەرزبونەوەی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکایان وەک ئاماژەیەک بۆ لاوازی خواست گه‌ڕانده‌وه.
لە هەفتەی رابردودا کۆی نەوتی خاو لە ئەمریکا یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل زیادیکردوە
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، لە هەفتەی رابردودا کۆی نەوتی خاو لە ئەمریکا یەک ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل زیادیکردوە و گەیشتوەتە 421 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل، ئەوەش زیاترە لە زیادبونی 240 هەزار بەرمیل کە شرۆڤەکاران لە ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرزدا پێشبینیان دەکرد.
بازاڕەکان هێشتا ناجێگیرن لەگەڵ دابەزین و ڕۆیشتنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
شرۆڤەکاران ده‌ڵێن، “بازاڕەکان هێشتا ناجێگیرن لەگەڵ دابەزین و ڕۆیشتنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بنەما گرنگەکان لە ڕوی وەرزییەوە لاوازترن لەوەی چاوەڕوان دەکرا، لەگەڵ ئەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکان لە ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لاوازە”.
پێشبینی دەکرێت وەبەرهێنەران بەردەوام بن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکاتێکدا ترسی ئەوە هەیە هەر هەڵکشانێک ببێتەهۆی پەککەوتنی بازاڕ و دابینکردنی نەوت.
لە هەمان کاتدا نیگەرانییە ئابورییە گەورەکان بەردەوام بون لە قورسایی لەسەر ئاسۆی خواست لەسەر نەوت، چونکە داتاکانی چالاکییە بازرگانییەکان لە ناوچەی یۆرۆ لەم مانگەدا دابەزینێکی سەرسوڕهێنەری بەخۆیەوە بینی.
