الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هه‌زار دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هه‌زار دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=161,000
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
170,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
194,0000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نیشانەكانی كەمكردنەوەی دابینكردنی نەوتی ئەمریكا بەهۆی داتای ئابورییەوە هاوسەنگ كران كە چاوەڕوانییەكانیان بۆ خواستی وزە كەمتركرد.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی وزە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 17 سەنت دابەزی كە دەكاتە 0.19%ی نرخەكەی و گەیشتە 87.9 دۆلار، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكیش 20 سەنت دابەزی كە دەكاتە 0.24%ی نرخەكەی و گەیشتە 83.54 دۆلار، بەمەش لە هەریەك لە سێ خولی پێشودا هەردو جۆرەكەی نەوت دابەزینیان بەخۆوە بینی.
ئاستی دابینكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا بە نزیكەی دو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل دابەزی
ئامارەكانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریكی كە ڕۆژی سێشەممە بڵاویان كردۆتەوە، باسی لە دابەزینی ئاستی دابینكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا بە نزیكەی دو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە هەفتەی كۆتایی هاتنی 20ی (تشرینی یەكەم/10)ی ئەمساڵ كردوە، ئەمەش پێچەوانەی مامناوەندی بۆچونی هەشت شرۆڤەكارە كە ڕۆیتەرز قسەی لەگەڵ كردون و مەزەندەیان كردوە كۆگاكانی نەوتی خاو لە هەفتەیەكدا نزیكەی 200 هەزار بەرمیل زیادیان كردوە.
داتاكانی چالاكیی بازرگانی لە ناوچەی یۆرۆ لەم مانگەدا لەناكاو دابەزینیان بەخۆوە بینی
لەلایەكی دیكەوە، داتاكانی چالاكیی بازرگانی لە ناوچەی یۆرۆ لەم مانگەدا لەناكاو دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی كە ڕەنگە نەوت بەرەو پاشەكشە بڕوات، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسۆی خواست لەسەر نەوت دەبێت.
وەبەرهێنەران چاودێری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەكەن، بازرگانان ترسیان هەیە فراوانبونی ململانێكان ببنە هۆی گێژاوی بازاڕەكانی نەوت و پەكخستنی دابینكردنی نەوت.
